هاوپه‌یمانی كوردستانی: شه‌هرستانی ناتوانێت ده‌ستور بگۆڕێت، هه‌رێم له مافی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت پاشگه‌زنابێته‌وه
جێگری سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان موحسن سه‌عدون، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ده‌ستوری عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌یدا: هه‌روه‌ك له ده‌ستور هاتووه نه‌وت و له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و هه‌رێم غاز موڵكی گه‌لی عێراقه، هه‌ر به پێی ده‌ستور پارێزگاكان و هه‌رێم مافی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كانی خۆجێیه‌تییه.
سه‌عدون وتیشی: ئه‌و نه‌وته‌ی له پارێزگاكان و هه‌رێم هه‌نارده ده‌كرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقه و داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی ته‌واوه بۆ ده‌ستور ئه‌وه‌ی له‌دژی بوه‌ستێت ئه‌وا له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق وه‌ستاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت سودمه‌ند ده‌بێت نه‌وه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان.
روونیكرده‌وه: حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه ناتوانێت ده‌قه‌كانی ده‌ستور بگۆڕێت، ئێمه به‌پێی ده‌ستور كار ده‌كه‌ین، له‌و به‌ندانه‌ش پاشگه‌ز نابینه‌وه كه ده‌ڵێت نابێت له سیسته‌می فیدرالی له رێگه‌ی ناوه‌نده‌وه ئیداره‌ی نه‌وت بكرێت بۆیه ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی حكومه‌تی فیدرال له‌سه‌ر ئیداره‌دانی نه‌وت ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌رێگه‌ی خاكه‌كه‌ی به‌پێی ده‌ستوری عێراق ئه‌نجام داوه.
