نوێنەرێکی کورد:ڕێکەوتنی تورکیاو هەرێم لەسەر پرسی نەوت شەخسی نییە

نوێنەرێکی کورد:ڕێکەوتنی تورکیاو هەرێم لەسەر پرسی نەوت شەخسی نییە
نوێنەرێکی کورد لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت،کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی نەوت تەواو دەستوریەو هیچ سەرپێچیەکی تێدا نییە، ڕاشیدەگەیەنێت ڕێکەوتنی نێوان تورکیاو هەرێم لەسەر بابەتی نەوت ڕێکەوتنێکی شەخسی نییە.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستان\"شوان محەمەد تەها\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\""ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر نەوت ڕێکەوتنێکی شەخسی نییە لەنێوان دوو کەس،

گووتیشی:هەرێمی کوردستانیش سەر لەبەری هەنگاوەکانی بەگوێرەی دەستووری عێراق کردوە بەو پێیەی لەبڕگەی دووەمی مادەی ١١٢ی پڕۆژە دەستووری عێراق بەڕوون و ئاشکرا دەسەڵاتی داوە بەهەرێم کە بیری نەوت لێ بدات و هاوردەی بکا

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند:\""حکومەتی عێراق واژووی کردوە کە دەبێت هەرێم نەوت هاوردە بکات چونکە داهاتی نەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەتی عێراقی بۆ دووپات کردنەوەی ئەو بابەتەش ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق پارەی %٦٠ کۆمپانیاکانی بواری دەرهێنانی نەوتی داوە.
"
Top