لە ماوەی مانگی (11)دا لە عێراق (948) كەس كوژراون

 لە ماوەی مانگی (11)دا لە عێراق (948) كەس كوژراون
بە گوێرەی ئامارێكی حكوومی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بە هۆی توندوتیژی 948 كەس لە عێراق كوژراون.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە كە بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و تەندروستی عێراقی مانگی رابردوو 948 كەس كوژراون كە 852یان هاووڵاتی سڤیلن و 83یان سەربازن و 43شیان پۆلیسن.

هاوكات هەر بە گوێرەی ئامارەكە لە ماوەی مانگی رابردوو 1349 كەس برینداربوونە كە لە نێوان ئەو ژمارەیەی برینداران دا 1208 هاووڵاتی هەیە، لەگەڵ 89 پۆلیس و 52 سەرباز.

توندوتیژیەكانی عێراق لە رێگەی جۆراو جۆرەوە لە لایەن گروپە چەكدار و تیرۆریستیەكانەوە، لە رێگەی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوە ئەنجام دەدەرێن.
Top