لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی قەدەخە دەكرێت

 لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی قەدەخە دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتو‌وچۆی عێراق رایگەیاند، كە لە ساڵی 2014 هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی (مەنەفێست) لە عێراق قەدەخە دەكات.

عەمید عەممار وەلید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتو‌وچۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بەغدا رایگەیاند: \"بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتو‌وچۆ بڕیاریدا لە ساڵی 2014 هاتو‌وچۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی (مەنەفێست) لە عێراق قەدەخە بكات، هاوكات داوای لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە كرد بەز‌ووترین كات تابلۆی كاتیی ئۆتۆمبیلەكانیان بگۆڕن\"".

راشیگەیاند \""خاوەنی راستەوخۆی ئۆتۆمبێلی مەنەفێست یان كڕیاری ئەو ئۆتۆمبێلە یاخود هەر كەسێك وەكالەتێكی یاسایی پێبێ دەتوانێ مامەڵەی گۆڕینی ژمارەی كاتیی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستپێبكات\"".

لە دوای ساڵی 2003 بە هەزاران ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر كە ناوی ئۆتۆمبیلی (مەنەفێست)ی لێنراوەو تابلۆی ژمارە كاتییان پێدراوە‌و هاوردەی عێراق كراون و تاوەكو ئێستا تابلۆی ژمارەی بەردەوام بەهەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدراوە، لەكاتێكدا چاودێران بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆكارێكی شڵەژانی دۆخی ئەمنی لە عێراق دادەنێن.




رووداو"
Top