فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقی: داخستنی ئاسمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕووی فڕۆکەی تورکیا دووره له راستی
بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی کە باس لە بوونی بڕیارێکی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات گوایە بۆ داخستنی ئاسمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕووی فڕۆکە تورکیەکان بەتایبەت ئەو فڕۆکانەی بەرپرسانی تورکیان ھەڵگرتوە بریاری راگرتنی داوە دوورن لە راستی . ئەو بەرپرسە گوتی: یەکەم ئێمە ھەرێمێکی ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان یان ھەرێمی عێراقمان نییە، ھەرێمی عێراق بەگشتی یەک ئاسمانە و شتێکی تایبەتمان نییە بۆ کەسێک، ئەو فڕۆکانەی دێنە نێو سنوری ئاسمانی عێراق چ لە تورکیاوە بێ یان لە باقیی دەوڵەتانیترەوە،
لە باکوور تا باشوورەوە دێنە نێو ئاسمانی عێراق، ھیچ بڕیارێک نییە بۆ داخستنی کایەی ئاسمانیی عێراق لەبەردەم فڕۆکە تورکیەکاندا چ تایبەت یان سەر بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بن، ھەروەھا رەزامەندیمان ھەیە بۆ پێشوازیکردنی فڕۆکەیەکی تایبەت بە وەزیری وزەی تورکیا تانیر یڵدز کە سەردانی عێراق دەکات.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عێراق کەریم نوری راستیی ئەو ھەواڵانەی رەت کردەوە و گوتی، فڕۆکەیەکی تورکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغداوە فڕی، فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ھیچ بڕیارێکی بۆ داخستنی ئاسمان لەبەردەم فڕۆکە تورکیەکان دەرنەکردووە،
پێشتر ھەندێ میدیا ئاماژەیان بەوەدا دەسەڵاتدارانی عێراقی کایەی ئاسمانیی عێراقیان لەسەر ھەرێمی کوردستان لەبەردەم جوڵەی فڕۆکە تورکییە تایبەتەکانی سەر بە بەرپرسانی تورک داخستوە و بڕیاریان داوە، دەبێ سەرەتا لە بەغدا بنیشنەوە و ئەنجا ئەگەر ویستیان سەردانی ھەرێم بکەن لەوێوە بچنە ھەولێر.
