موقته‌دا سه‌در: تاران به‌منی راگه‌یاندوه، ئه‌وان بۆ جاری سێیه‌م پشتیوانی له مالیكی ناكه‌ن
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی لێكراوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مالیكی بۆ جاری سێیه‌م ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، سه‌در رایگه‌یاندوه، ره‌وشی ئێستا وا ده‌خوازێت گه‌یشتنی مالیكی به ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له رێگه‌ی ره‌وتی سه‌دره‌وه ده‌بێت، له ئێستادا ئه‌و بڕیاره له ئه‌جنده‌ی ره‌وته‌كه‌ماندا نییه.
وتیشی: به‌رپرسێكی ئێران پێی راگه‌یاندوم تاران پشتیوانی له مالیكی ناكات بۆ جاری سێیه‌م ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌ت به پشتیوانی مه‌رجه‌عه‌كان، سه‌در رایگه‌یاند، زۆربه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان ده‌ست له‌و كارانه وه‌رناده‌ن، باوه‌ڕ ناكه‌م پشتیوانی سێباره‌ی مالیكی بكه‌ن.
له كۆتاییدا رووی قسه‌كانی له مالیكی كرد و وتی، ئامۆژگارییه‌ك پێشكه‌ش به مالیكی برام ده‌كه‌م، حكومه‌تی داهاتوو بۆ خاوه‌نه‌كانیان به‌جێبێڵێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ دوو جار دیاریكرد و په‌سه‌ندی كرد، به‌ڵام دادگای فیدرال بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
