لە عێراق 11کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تیرۆر لە سێدارە دران
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە حه‌سه‌ن شممه‌ری وه‌زیری دادی عێراق بڵاویکردۆتەوە ئەوەشی تێدا باسکردووە، كه ئه‌و 11تۆمه‌تباره ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری چه‌كداری و تاوانی تردا هه‌بووه. له 19ی ئه‌م مانگه‌دا سزای لە سێداردانیان لەسەر سەپێنراوە.
حەسەن شممه‌ری ڕایگه‌یاندبوو كه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 19تاوانباردا جێبه‌جێكراون كه یەکێک لە لەسیدارەدراوەکان ڕه‌گه‌زنامه‌ی لیبی هەیە، لە بەیاننامەکەدا وه‌زیری دادی عێراق ئەوەشی خستۆتەروو کە سه‌رجه‌م تاوانباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 4ی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر تۆمه‌تباربوونە و چه‌ند جارێك چاوپیاخشاندنه‌وه به‌بڕیاره‌كان و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه دواتر جێبه‌جێكراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دادی عێراق ڕێگه به ئه‌نجامدانی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 50تۆمه‌تی جۆربەجۆر دەگرێت کە گرنگترینیان تیرۆر و كوشتن و ڕفاندنن و زیانگه‌یاندن به كه‌لوپه‌لی گشتی و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقە.
