هه‌ینی داهاتوو ره‌وتی سه‌در هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات

 هه‌ینی داهاتوو ره‌وتی سه‌در هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات
ره‌وتی سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، هه‌ینی داهاتوو له‌ پارێزگاكانی باشوری عێراق هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ ناو ره‌وته‌كه‌یدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خۆی بزانێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.

ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌نجه‌ مۆری ئه‌لكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت ‌و كاندیده‌كانیشیان به‌ چه‌ند فیلته‌رێكدا تێپه‌ڕیون. له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا موهه‌نه‌د غه‌رباوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی هه‌یینی داهاتوی دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌و میسان‌و موسه‌نا ‌و زیقار ئه‌نجام ده‌درێت.
Top