هێرشێكی چەكداری كرایە سەر ماڵی پارێزگاری دیالە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای دیالە توراپ عەزاوی بۆشەفەق نیوز ووتی : شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی حومەیری پارێزگاری دیالە و گوللە بارانی ماڵەكەیان كردووە لەناوچەی بەعقوبەی نوێ .
ئاماژەی وەشكرد : \"پاسەوانەكانی بەردەم ماڵی پارێزگاریش ڕووبەڕووی هێرشەكە بوونەتەوە لەئەنجامدا چەكدارەكان هەڵاتوون و ووتیشی هیچ كەسێك نەكوژراوە لەڕووداوەكە\"" .
حومەیری لەمانگی ئایاری ڕابردوو لەهەولێكی كوشتن ڕزگاری بوو لەكاتی گەڕانەوەی لەپارێزگای سلێمانی بۆمبێكی چیندراو بە كاروانەكەی دا تەقیەوە لەئەنجامدا ڕزگاری بوو."
