عارف ته‌یفور: با حكومه‌تی عیراق داوای لێبوردن له گه‌لی كورد بكات
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، عارف ته‌یفور، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. رایگه‌یاند : له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس، كورد چاوه‌ڕێ بووه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌ڕه‌سمی پۆزشی بۆ بێننه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و حكومه‌تانه ئه‌وه‌یان بۆ كورد نه‌كردووه.
به‌وته‌ی ته‌یفور، حكومه‌تی توركیا به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه، له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڕه‌سمی داوای لێبوردنی له شڤان په‌روه‌ر گۆرانیبێژی كورد كرد كه‌ماوه‌ی 37 ساڵ خاكی توركیای لێ قه‌ده‌غه كرابوو، هه‌روه‌ك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا داوای لێبوردنی به‌ره‌سمی له‌دانیشتوانی ناوچه‌ی ده‌رسیم كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌قیان ئه‌نجامدرابوو له‌سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.
هاوكات رونیكرده‌وه كه، له‌ناو ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا كه‌سانێك هه‌ن كورد به‌هاوڵاتی پله دوو ده‌زانن، پێیان وایه ده‌سه‌ڵات ده‌بێت تاكڕه‌وانه بێت، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه،\" گه‌لی كورد شایه‌نی هه‌موو رێز نه‌وازشێكه و هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه كه به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه داوای لێبوردنی لێ بكرێت به‌هۆی تاوانه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس له‌به‌رامبه‌ریی\"".
عارف ته‌یفور وتیشی: له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس.كورد چاوه‌ڕێ بووه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌ڕه‌سمی پۆزشی بۆ بێننه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و حكومه‌تانه ئه‌وه‌یان بۆ كورد نه‌كردووه.
خه‌ندان
"
