سكرتێری بریاردەری پەرلەمانی عێراق لە دیالە كوژرا

سكرتێری بریاردەری پەرلەمانی عێراق لە دیالە كوژرا
ئەمرۆ لە پارێزگای دیالە، بەرپرسی نوسینگەی لیستی \"ئەلمتحددین\"" كە هاوكات سكرتێری بریاردەری ئەنجوومەنی نوێنەران عێراقە ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە كوژرا.

لەو بارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە سەر لیستی برایەتی و پێكەوە ژیان، وشیار ئیسماعیل بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش نیوەرۆی ئەمرۆ، لە شاری باقووبەی ناوەندی دیالە، بەرپرسی نوسینگەی لیستی \""ئەلمتحددین\"" بە ناوی \"" سەید ساڵح نعێمی\"" كە هاوكات سكرتێری بریاردەری پەرلەمانی عێراق \""محەممەد خالدیی\""یە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبیلەكەوە كوژرا.

وتیشی، بارودۆخی دیالە زۆر خراپە و رۆژانە چەندنین كردەوەی تیررۆیستی ئەنجامدەدرێت."
Top