ئاژانسی چاودێری وزەی ئەمریكی: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق كەمیكردووە

ئاژانسی چاودێری وزەی ئەمریكی: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق كەمیكردووە
ئاژانسی چاودێری وزەی ئەمریكی (EIA)، رایگەیاند كە بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی و خراپی كواڵێتی ئامێری بواری نەوت و غاز، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق كەمیكردووە.


بەپێی راپۆرتی ساڵانی ئەو ئاژانسە، سەبارەت بە ڕەوشی بواری نەوت و غازی عێراق دەڵێ “بەهۆی خراپی باری ئەمنی و كاركردن لەباشتركردنی ئامێرەكانی بەرهەمی هێنانی نەوتی عێراق، تەنیا لەمانگی ئەیلوولی رابردووەوە، ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق، ٧٤٠ هەزار بەرمیل كەمی كردووە”.



هەروەها ڕاپۆرتەكە ئاشكراشی كردووە كە تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە ١٠ جار گروپە توندڕەوەكان هێرشیان كردووەتە سەر بۆڕییە نەوتییەكان و تەقاندوویانەتەوە و بەوهۆیەشەوە هەناردەكردنی نەوتی عێراق راوەستاوە”.

بەڵام لەكۆتاییدا ئەو ئاژانسە دان بەوەشدا دەنێت كە چاوەڕێ دەكات هەتا كۆتایی ساڵ، رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق بەشێوەیەكی گشتی زیاد بكات، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی ئامێرەكانی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق.
Top