وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: دۆسیه‌ی هاشمی یه‌كێكه‌ له‌ دۆسیه‌ ئاڵۆزه‌كانی نێوان عیراق و توركیا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: دۆسیه‌ی هاشمی یه‌كێكه‌ له‌ دۆسیه‌ ئاڵۆزه‌كانی نێوان عیراق و توركیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ دۆسیه‌ی تارق هاشمی، جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆمار ، یه‌كێكه‌ له‌و دۆسیانه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ له‌مپه‌ڕ له‌ به‌رده‌م ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان، وه‌لید شه‌ڵتاغ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان توركیا و عیراق، باس له‌ دۆسیه‌ی تارق هاشمی نه‌كراوه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ وازی لێ هێنراوه‌.

به‌وته‌ی وه‌لید شه‌ڵتاغ، دۆسیه‌ی تارق هاشمی له‌مپه‌ڕه‌ له‌ به‌رده‌م ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ خولی دانووستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی نێوان هه‌ردوولا، باس نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ ئێستا گرنگیی پێ ده‌درێت، دۆسیه‌ ئیجاییه‌كانه‌ و كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هامشی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات جێ هێڵراوه‌.

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وتیشی: \"سه‌ردانی به‌رپرسانی نێوان هه‌ردوو وڵات، په‌یامێكی ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه‌\"" جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نی عیراقی رێز له‌ هاوسێیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌گرێت و پابه‌نده‌ به‌وه‌ی ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی توركیا وه‌ر نه‌دات.





خه‌ندان "
Top