مالیکی هەندێ لە هاوبەشەکانی بە \"خیانەت\"" کردن تۆمەتباردەکات "

 مالیکی هەندێ لە هاوبەشەکانی بە \
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەندێ لە هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق بە \"خیانەت\"" کردن تۆمەتباردەکات.

نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەندێ لە هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی چوونەتە دەرەوەی وڵات، هۆشدارییان داوەتە ئەو کۆمپانیا بیانییانیەی، کە وەبەرهێنان لە عێراق دەکەن بەوەی رەوشی ئەمنی لە عێراق دا ناسەقامگیرە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هەڵسوکەوتەی بە \""خیانەتی باڵا لە وڵات\"" وەسفدەکات.

نوری مالیکی ئاماژە بەوەدەکات، کە هاوبەشەکانی پڕۆسەی سیاسی دەستکەوتەکانی حکومەت لە بەرچاوناگرن.

مالیکی ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان تۆمەتباریان دەکردین بەوەی لە چارەسەرکردنی تەنگژەی کارەبا شکستدەهێنین، بەڵام سەرکەوتین بە هەوڵی نێوان حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و توانیمان سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین.





رووداو"
Top