پەرلمانی عێراق پشووی راگەیاند
لەبەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە حکومەتی عێراقی کرد, پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٤ بۆ پەرلمان رەوان بکات, بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت بەڵام دوای ئەوەی پڕۆژە یاساکە نەگەیشت بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران پشووی فەرمی نوێنەرانی راگەیاند کە ١٥ رۆژ.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەچاوەڕوانی گەیشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٤ە بوو بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە و بۆیە سەرۆکایەتی پەرلمان کردییە پشووی فەرمی بۆ نوێنەران کە بڕیار بوو دوای دەنگدان لەسەر یاساکە پشووەکە رابگەیەنرێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسا گرنگەکان کاتیکی زۆر کەمی ماوە, تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ پڕۆژە ماوە دەنگی لەسەر نەدراوە و ئەگەری ئەوە ھەیە بۆ خولی داھاتووی پەرلمان دوابخرێت.
