بریاری ھەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران جێبەجێدەکرێت
بە عێراق ئانی ی رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای ئیتیحادی سەبارەت بەراگرتنی موچەی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، گەیشتۆتە وەزارەت و لەسەر رۆشنایی ئەو بڕیارەش وەزارەت رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ راگرتنی موچەی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق.پێشتر لە ٢٣ی مانگی رابردوودا دادگای ئیتیحادی عێراق،
بڕیاریدا بەھەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ئەو ناڕەزاییانە هات کە لە چەند شارێکی عێراق روویداو و داوای ھەڵوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیان دەکرد.
لە ئێستاش دا ئەو بریارە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، پێشتریش هاپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو: هەر پرۆژە بریارێک لە بارەی داخوازییەکانی گەلانی عێراق و بەرژەوەندی گشتی بێت ئەوان وەک کورد دەنگی پێدەدەن .
