مالیكی بەنیازی‌ هەڵمەتی گەورەی سەربازیـیە لە ناوچە سووننیـیەكان

 مالیكی بەنیازی‌ هەڵمەتی گەورەی سەربازیـیە لە ناوچە سووننیـیەكان
بەپـێی ئەو زانیاریـیانەی لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و سیاسی و سەرۆك هۆزەكانی عەرەبی سووننەوە ئاشـكراكراون، نوری مالیكی سەرۆك وەزیری عێراق پـلانێـكی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی سەر بە ڕێـكخراوی ئەلقاعیدە لە عێراق دەسـتپـێـكردووە.

ئاژانسی هەواڵی (VOA) بڵاویكردۆتەوە كە بەپـێی زانیاریـیەكان هەڵمەتێـكی گەورەی سەربازی لە هەر سێ پارێزگای بە زۆرینە دانیشـتوانی سووننی، كە سەرەتاكەی لە بیابانەكانی ئەنبارەوە دەبێت و پاشـان پارێزگای نەینەوا و دواتریش پارێزگای سەڵاحەدین.

شایەنی باسە لە هۆزە سـووننەكانی ڕۆژئاوای بەغداشەوە ئەم هەواڵە پـشـتڕاستكراوەتەوە و وەك فشـارێـكی ئەمەریكیش ناودەبرێت بۆ ئاشـكردنەوەی شەقامی سووننی و دورخستنەوەیان لە هاوسۆزی بۆ چەكدارانی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام كە بەم دوایـیانە چەند گرتەیەكی وێنەیی ئەمنی ئاشـكرایان كردووە كە لە بیابانەكانی هاوسنووری عێراق و سوریا چەندین مۆڵگەی نوێ و سەربازگەیان دروسـتكرووە.

لە ڕاپـۆرتێـكی هێزە ئەمنیـیەكانی عێراقیشـدا هاتووە كە ڕۆژانە چەكدارانی ئەم ڕێـكخراوە لە نێوان عێراق و سوریا هاتوچۆ دەكەن و سوودیان لە لاوازی هێزەكانی سوپای عێراقی وەرگرتووە كە توانای پاراسـتنی بیابانی پارێزگای ئەنباریان نیـیە كە بە درێژایی 600 كیلۆمەتر عێراق و سوریا پـێـكەوە دەبەسـتێتەوە و سنوورەكەی سوریاش بەشی زۆری بە تەواوەتی لە ژێر دەسـتی بەرەی نوسرەیەی بەرهەڵستكاری ڕژێمەكەی بەشار ئەسەددایە و لە ڕووی بیروباوەڕیشەوە ئەم گرووپە بەشێـكی تری ڕێـكخراوی قاعیدەیە لە سوریا.
Top