محەمەد خالدی: پێویستە حكوومەت یاسایی بودجەی ساڵی 2014 ڕەوانەی ئەنجومەن بكات
محەمەد خالدی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار دا كە 15/11 دوایین وادە بێت بۆ گەیشتن یاساكە بۆ ئەنجومەن بۆ ئەوەی دەنگدانی لەسەر بدرێت چونكە پێویستە دەنگی لەسەر بدرێت بەهۆی كەمی كاتەوە
وتیشی: ئێستا لەچاوەڕوانی حكومەتین بۆ ڕەوانە كردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2014 وئەگەر ئەو یاساییە لەوادەی دیاری كراوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەگەیشت بۆ دەنگدان لەسەری ئەوە پەرلەمانتاران مافی خۆیانە كە پشووی فەرمیان هەبێت وپەرلەمان ناتوانێت كە دوو مانگ كارەكانی خۆیان درێژ بكەنەوە.
شایەنی باسە: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پشووی فەرمی پەرلەمانتارانی هەڵگرت بەهۆی دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاساییەكی گرنگ وبڕیار وایە كە 17/11 كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەست پێ بكات
