ئۆتۆمبێلی بار هە ڵگر لەبەغدا قەدەغەیە
لە بەیاننامەیەكدا ئۆپەراسیۆنی بەغدا ڕایگەیاند: بەهۆی بوونی قەرە باڵغیە كی زۆر وئەنجام دانی ڕێوڕە سمی مەزهەبی شیعە لەمانگی موحە ڕەمدا بەتایبەتی لە دەی موحەڕەم ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر قەدەغەیە بەهەموو شێوەیەك بێتە ناو بەغدا وڕێ بكات وبەپێچەوانەوە سزایی یاسایی توندی لەگەڵ دەكرێت.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هۆكاری قەدەغە كردنی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر بۆ خراپی بارودۆخی ئاسایشی ووڵات دەگەڕێتەوە وترسی ئەوە هەیە كە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدرێت وئە مە بەشێكە لەپلانەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخی ئاسایشی بەغدا بەتایبەتی لەمانگی موحەڕەم.
