لە پێكدادانێكی نێوان پۆلیس و \"داعش\"" لەرومادی 10قوربانی لێدەكەوێتەوە "

لە پێكدادانێكی نێوان پۆلیس و \
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشێكی چەكداری 10 پۆلیس دەبنە قوربانی لە ناوەڕاستی شاری رومادی .

سەرچاوەكە دەڵێت: كۆمەڵێك چەكدار بەناوی دەوڵەتی ئیسلام لە عێراق و شام كە بە داعش ناسراوە، لەدرەنگانێكی شەو لە ناوەڕاستی شاری رومادی هەڵیانكوتایە سەر پاسەوانانی بنكەیەكی پۆلیس و لە شەڕو پێكدادانێكدا كە نزیكەی 3كاتژمێری خایاند 2پۆلیس كوژران و 8 تریش برینداربوون .



پارێزگای ئەنبار دەكەوێتە ڕۆژئاوای عێراق و یەكێكە لە پارێزگا سوننە نیشنەكان كە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەچوو دژ بە حكوومەتی ناوەند كە نوری مالیكی لە مەزهەبی شیعە سەرۆكایەتی دەكات.
Top