موته‌حیدون: به‌م نزیكانه قه‌یرانی نێوان سوننه و مالكی یه‌كلایی نابێته‌وه
له باره‌ی ململانێی نێوان عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و راوه‌ستانی گفتوگۆكانی نێوانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوری مالیكی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار و لیستی موته‌حیدون، خالید عه‌لوانی به دووری ده‌زانێت قه‌یرانه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانی خۆپیشانده‌ره عه‌ره‌به سوننه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌م نزیكانه به كۆتایی بێت.
بۆ رۆژنامه‌ی دارو‌لحه‌یان ئاماژه‌یداوه، ئه‌مه‌ریكا فشاری خستۆته سه‌ر دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر بگه‌نه ئه‌نجامی تێكگه‌یشتن له سه‌ر پرسه‌كان كه له نێویاندا پرسی تێوه‌گلانی وه‌زیری پێشووی عێراق، رافع عیساوی هه‌یه به كاری تیرۆریستی.
له درێژه‌دا ده‌ڵێت: به‌ر له سه‌فه‌ره‌كه‌ی مالیكی بۆ ئه‌مه‌ریكاچه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا به‌ڕێوه‌چووه، به تایبه‌ت له باره‌ی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه به‌ردانی ئافره‌ته زیندانیكراوه‌كان، گێرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ئیداری له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆتایی هێنان به دۆسیه‌ی وه‌زیری پێشووی دارایی، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی له سه‌ردانه‌كه‌ی واشنتۆن تاوه‌كوو ئێستا سه‌باره‌ت به درێژه‌ی گفتوگۆكان سوننه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر نه‌كراوه.
به‌پێی قسه‌كانی عه‌لوانی له میانه‌ی گفتوگۆكاندا شابه‌نده‌ر چاوی به عیساوی كه‌وتووه، به‌ڵام سه‌ركرده له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون، عزه‌ت شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت: وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئاسایی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ عیساوی كردووه، نه‌ك وه‌كوو نوێنه‌ری حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی و هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی دیاریكراو.
