ئۆغلۆ له نه‌جه‌ف رایگه‌یاند: خانه‌واده‌ی سه‌در رێزیان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه تایه‌فه‌گه‌ری ناهێڵن
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وان هاوبه‌ش له نێوان موقته‌دا سه‌در و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌در رایگه‌یاند، به‌خێرهاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سه‌دانیكردنی شاری نه‌جه‌ف ده‌كه‌ین، دیداره‌كه‌مان ئیجابی بوو و میوانی خۆشه‌ویسیتی ئێمه‌بوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه ئۆغلۆ وتی: دوێنێ و ئه‌مڕۆ دیداری ئیجابیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ئه‌نجامدا، سه‌ردانی گه‌لێك شوێنی پیرۆزمان كرد، خۆمان به‌شه‌ره‌فه‌مه‌ند ده‌زانین سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كه‌ین، خۆشحاڵ بووم چاوم به موقته‌دا سه‌در كه‌وت.
ئاماژه‌یدا: خانه‌واده‌ی سه‌در له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانه و ئێمه له توركیا رێزمان بۆی هه‌یه، پێشتریش سێ جار له‌گه‌ڵ سه‌در كۆبوومه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ به‌دیداری ده‌گه‌م.
ئۆغلۆ جه‌ختی كرده‌وه كه به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری نه‌هێڵین و یه‌كێتی موسوڵمانان بپارێزین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركی سه‌ردانیكردنی ئیمامی عه‌لی به عیباده‌ت دانا و وته‌ی عه‌لی سیستانی بۆ رێگریكردن له ئاژاوه‌ی تایه‌فی به حیكمه‌تی وه‌سفكرد.
