رووسیا 4 فڕۆكەی جەنگی جۆری MI35 رادەستی عێراق دەكات

 رووسیا 4 فڕۆكەی جەنگی جۆری MI35 رادەستی عێراق دەكات
سەرچاوە سەربازییەكان لە حكومەتی عێراق رایانگەیاند لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتننامەیەی لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی رووسیا بۆ كڕینی چەك لە مۆسكۆ واژوو كراوە، عێراق 4 هەلیكۆپتەری جەنگی جۆری (MI 35) لە رووسیاوە بەدەست گەیشتووە.

لیوا فازڵ جەمیل بەرواری، فەرماندەی فیرقەی (زەهەبی) بۆ ئەنجامدانی پرۆسە تایبەتەكان لە حكومەتی عێراق، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبو‌وك) نووسیویەتی:\"فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا لە جۆری (MI 35) گەیشتنە عێراق\"". ئەو فەرماندەیە بە چاكترین فڕۆكەش ناویان دەبات.

ئاژانسی هەواڵی رووسیاش جەختیكردووەتەوە، كە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات ئەو چوار هەلیكۆپتەرە رادەستی عێراق كراون.

ئەمە لەكاتێكدایە عەباس بەیاتی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:\""رووسیا سەرجەم ئەو فڕۆكانە رادەستی عێراق دەكات كە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتننامەیەی ساڵی رابردوو لەسەری رێككەوتوون، بەم نزیكانەش فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا لەعێراق دەخرێنە بواری خزمەتی سەربازییەوە\"".

عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ رووسیا واژوو كردووە بۆ كڕینی 40 فڕۆكەی هەلیكۆپتەری جۆری (MI 35) (meو (MI 28) كە بە ڕاوكەری شەو دەناسرێن.




رووداو "
Top