مالیكی و داودئۆغڵو كۆبوونەوە

 مالیكی و داودئۆغڵو كۆبوونەوە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداو لەلایەن هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێوازیی لێ كرا، دواتریش لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبو‌وەوە.

كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز لە بەغدا ئەنجامدرا ‌و تێیدا تاو‌وتوێی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوان توركیاو عێراق كرا، هەردوولاش جەختیان لەسەر پێویستی سەردانە دیبلۆماسییەكان كردەوە، بەتایبەتیش سەردانەكەی مانگی داهاتووی مالیكی بۆ ئەنقەرە، دوای ئەویش هاتنی ئەردۆغان بۆ بەغدا كە تاوەكوئێستا كاتەكەی دیار نییە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا مالیكی و داودئۆغڵو چەند پرسێكی ناوچەكەیان تاو‌وتوێ كرد، بەتایبەتی رەوشی ئێستای سووریا.

هەر ئەمڕۆ داودئۆغڵو لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق كۆدەبێتەوە ‌و دوای كۆبوونەوەكانیش لەگەڵ هۆشیاری زێباری، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازدەكەن.

بڕیاریشە لەمیانی سەردانەكەیدا وەزیری دەرەوەی توركیا چەند شوێنێكی ئایینی لە نەجەف، كەربەلا و بەغدا بەسەر بكاتەوە، پێش ئەوەی سبەی ئێوارە بەرەو توركیا بگەڕێتەوە.




رووداو
Top