ئەنجومەنی وەزیران بودجەی پەسەندکردو بڕیارە ئەم ھەفتەیش رەوانەی پەرلەمان بکات

 ئەنجومەنی وەزیران بودجەی پەسەندکردو بڕیارە ئەم ھەفتەیش رەوانەی پەرلەمان بکات
پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند کردوە و بڕیارە ئەم ھەفتەیەش رەوانەی پەرلەمان بکات.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکردوە و بڕیارەئەم ھەفتەیەش بەمەبەستی پەسەند کردنی رەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات و ھەرکاتێ بگاتە پەرلەمان دەستدەکرێت بەگفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: چواردەی ئەم مانگە پشووی پەرلەمان دەست پێدەکات بۆ ماوەی یەک مانگ، بەڵام ئەگەر بودجە بگاتە پەرلەمان راستەوخۆ ئەو پشووە نامینێت و پەرلەمان ناتوانێ پشوو وەربگرێت تاوەکو بودجە پەسەند دەکرێت.

بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە و لەو رێژەیەش پشکی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە18٨ترلیۆن دینارە.
Top