دۆسیه‌ی هاشمی ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكان ده‌بێت
ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی قانون، محه‌ممه‌د عه‌كیلی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی مۆسكۆ ئاشكرای كردوه، به‌رپرسانی توركیایی هه‌ر یه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و ئه‌حمه‌د داود ئۆعلو له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له نیویۆرك له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك كۆمار، خزه‌یه‌ر خوزاعی باسیان له دۆسیه‌ی هاشمی و پرسی تێوه‌گلانی به‌رپرسانی تری عێراقی كردوه له‌و دۆسیه‌یه.
عه‌كیلی له درێژه‌دا ده‌ڵێت: به بۆنه‌ی هاشمی له ئێستادا توركه‌كان شه‌رم دایگرتوون كه ئه‌و تاكه كارتی فشاری ده‌ستیان بوو دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی.
ده‌شڵێت: له گفتوگۆكانی نێوان ئۆغلو و به‌غدا باس له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هاشمی ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه یاداشتی ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه و به ئه‌نته‌رپۆلیش دراوه.
به‌رای عه‌كیلی له ئێستادا توركیا خۆی به ته‌نیا ده‌بینێت له ناوچه‌كه به‌هۆكاری كێشه ناوخۆیییه‌كانی له‌لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه به‌هۆكاری فراوان كردنی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ده‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، بۆیه توركه‌كان به نا ئۆمێدییه‌وه گه‌ڕازنه‌ته‌وه به‌غدا بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا - ئه‌نقه‌ره له چه‌ند مانگی رابردوو زیاتر بوو، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا له ئاست شه‌ڕ و ململانێی ناوخۆیی سوریا و پێشتریش به‌وه‌ی رازی نه‌بوو جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، تاریق هاشمی راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه كه به له سێداره‌دران سزادراوه.
