پەرلەمانتارێكی لیستی عێراقیە: حكومەت ساڵانە بەملیارها دۆلار بۆ نۆژەن كردنەوە تەرخان دەكات وهیچیش نەكراوە

پەرلەمانتارێكی لیستی عێراقیە: حكومەت ساڵانە بەملیارها دۆلار بۆ نۆژەن كردنەوە تەرخان دەكات وهیچیش نەكراوە
پەرلەمانتارێكی لیستی عێراقیە دەڵێت: حكومەتی عێراقی ساڵانە بەملیارها دۆلار بۆ نۆژەن كردنەوە سەرف دەكرن، بەڵام هیچ پرۆژەیەك دیار نییە .

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی عێراقیە، زیاد زەرەب، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"حكومەتی مەركزی بەغدا نەیتوانیەوە وەكو پێویست كار بۆ نۆژەن كردنەوە یاخود ئەنجام دانی هەر پرۆژەیەكی وەبەرهێنان بكات وسستی پێوە دیارە، هەرچەندە ساڵانە بەملیار دۆلار بۆ ئەو كەرتە سەرف دەكرێت، بەڵام هیچ پرۆژەیەك بەرچاو نیە \"".

زیاد زەرەب، گوتی: ئەو پلانەی دانراوە بۆ كەرتی نۆژەن كردنەوە وەكو پێویست نیە و وزارەتی پلان دانان بەرپرسە لەسەر ئەو پلانە وپێویستە حكومەت كار بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشەیە بكات. ساڵانە 50 بۆ 60 ملیار بۆ هەر پارێزگایەك تەرخان دەكرێت وهیچ پرۆژەیەك دیار نیە كە لەلایەن حكومەتەوە كرابێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە درێژەدا گوتی: پێویست بوو لەوەرزی هاویندا كار بۆ ئەنجام دانی پرۆژەی ئاوەڕۆ بكرایە کە هاووڵاتیان بەردەوام لەنەبوونی پرۆژەی ئاوەڕۆ دەناڵینن بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا."
Top