چەند لایەنێک لە دادگای ئیتیحادی تانە یاسای ھەڵبژاردنەکان دەدەن
نارەزایی ئەندامانی ئەنجوومەنی پاریزگای سەڵاحەدین و واست لە کاتێکدایە کە ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: تانە لێدان لە یاسای هەڵبژاردەنەکان بەمانای دروست بوونی قەیرانیکی گەورە دیت،
نوجیفی ئەوەشی خستەروو کە پرۆژە یاساکە بە شیوەیەک نوسراوەتەوە مافی هەموو پارێزگاکانی داوە بە پارێزگای کەرکوکیشەوە کە چەندین ساڵە کیشەی لەسەرە، هاوکات تارق حەرب یاساناس و پەرلەمنتاری پێشووی عێراق رایگەیاند :یاسای ھەڵبژاردنەکان کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکراوە. قابیلی ئەوەیە لای دادگای ئیتیحادی تانەی لێ بدرێت.
چوونکە وەک ئەو رایگەیاندووە، رێکارە یاساییەکانی بۆ جبەجێکردنی یاساکە لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە جیاوازی هەیە و دەکرێ هەر لایەنێک لە دادگای ئیتیحادی تانە لە پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە بدات.
