وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا
به‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوود ئۆغلۆ رایگه‌یاند كه ئه‌و ساردییه‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراقدا هه‌یه بۆ كێشه ناوه‌خۆییه‌كانی ناو عێراق ده‌گه‌رێته‌وه ،
و راشیگه‌یاند كه توركیا هه‌وڵی ئه‌وه نادات ده‌ست له كاروباری ناوه‌خۆی عێراق وه‌ربدات و روونیكرده‌وه هه‌ر پێشهاتێك له وڵاتێك كاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه ، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی له بواری وزه له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو روونیكرده‌وه كه ئه‌م رێككه‌وتننانه هیچ مافێكی یاسایی و ده‌ستووری حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق ره‌تناكاته‌وه .
ئه‌م بابه‌ته‌ش ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی عێراق ده‌بێت . داوود ئۆغلو راشیگه‌یاند كه سیاسه‌تی توركیا زۆر به گرنگی سه‌یری سه‌رچاوه‌كانی ئابووری عێراق ده‌كات نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش له رێگه‌ی توركیاوه خزمه‌تێكی راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كات .
