لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: سزای له‌سێداره‌دان له عێراق گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی فیلیپ لۆسه‌ر، به‌ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له راده‌به‌ده‌ر زیادی كردوه، زۆبه‌ی جاریش جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه له دوای دادگاییكردنێكی سته‌مكارانه دێت كه ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوان دابنێن، ئه‌م هه‌وڵه‌ش بێئاكامه و كێشه مه‌ترسیداره‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاسایش و دادپه‌روه‌ری چاره‌سه‌ر ناكات.
لۆسه‌ر وتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له هێرشه‌كانی توندوتیژی گروپه چه‌كداره‌كان بپاریزین پێویسته ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كارا ده‌ست پێبكات و به‌پرسانی ئه‌و تاوانانه بداته دادگا بۆ دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ سزای له‌سێداره‌دان ببردرێت.
ئاماژه‌ی دا، پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق ئه‌وه ره‌تبكاته‌وه كه سزای له‌سێداره‌دان هیچ شتێكی وه‌ك هێرشه تیرۆرستییه‌كانی سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌و پێشێلكارییه زه‌قانه‌ی ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت، چاره‌سه‌ر ناكات.
