ده‌وڵه‌تی یاسا: هه‌روه‌ك چۆن عێراق سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه یارمه‌تی توركیای دا، بۆیه پێویسته ئه‌وانیش تاریق هاشمی راده‌ست بكه‌نه‌وه
سه‌لمان موسه‌وی راشیگه‌یاند، \"بێگومان حكومه‌ت ده‌بێت پرسی تاوانباری هه‌ڵاتوو تاریق هاشمی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ باس بكات، كه بڕیاره سبه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات.\""
موسه‌وی داوای له توركیا كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر یاسای ئه‌نته‌رپوول كردوه، پێویسته هاوكاری لایه‌نی عێراق بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات هاشمی راده‌ستی دادگا بكات و چیتر پارێزگاری لێنه‌كات، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوانی هه‌ردوولا بكرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی روونبۆوه كه هیچ پێكهاته‌یه‌ك و به‌ره‌یه‌كی سیاسی په‌راوێز نه‌خراون.
باسی له‌وه‌ش كرد كه پێشتر سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان، عێراق هاوكاری توركیای كردوه، كاتی ئه‌وه هاتووه توركیا لایه‌نی عێراق بگرێت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ر تاوانبارێك كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی نیشته‌جێن."
