باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ھۆشداری لەسەر چەند شێوازێکی فرتوفێڵ لەسەر ڤیزە دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ھۆشداری لەسەر چەند شێوازێکی فرتوفێڵ لەسەر ڤیزە دەدات
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق داوا لە ھاوڵاتیانی عێراق دەکات, لەکاتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ دامەزراوەی کەرتی تایبەتدا لە داواکردنی ڤیزە, وریایی بەکاربێنن. راپۆرتی ئیمەیلی ناڕاست, ماڵپەڕو بانگەشە چاپکراوەکان کە ڤیزا پێشکەش دەکەن لە زۆربووندان.



باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەو ئاگادارینامە رایگەیاند, پرۆگرامی ڤیزەی ھەمەچەشن, کە بە یانسیبی کارتی سەوز ناسراوە سالانە زیاتر لە ٥٥ ھەزار ڤیزا بەو کەسانە دەبەخشێت کە دەیانەوێ کۆچ بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکەن. دوای ئەنجامدانی راکێشانێکی راندۆمی, وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا راستەوخۆ پەیوەندی بە داواکارانەوە دەکات. ئامۆژگاریان دەکات لە باری داواکارییەکانیان لە رێی dvlottery.state.gov دڵنیاببنەوە, داواکاران تەنھا لەم رێگەیەوە دەتوانن لە باری داواکاریەکانیان دڵنیاببنەوە, زانیاری دەربارەی باری داواکاریەکە لەڕێگەی نامە یان ئیمەیلەوە نانێردرێت. داواکاری سەرنەکەوتو ھیچ چانسێکی زیاتری نییە جگە لە دووبارە داوا پێشکەشکردنەوە لە ساڵی داھاتودا.


ئەوەشی خستەروو: تەنھا وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی ئاگادارکردنەوەی داواکارانی کارتی سەوزی ھەیە دەربارەی باری داواکاریەکانیان. بەداخەوە کە چەند لایەنێک کە خۆیان بە بەرپرسی پرۆگرامەکە ناساندوە عێراقیەکانیان کردۆتە ئامانج. ئیمەیڵە خەڵەتێنەرەکان داوا لە وەرگرەکان دەکەن پارە بنێرن لەڕێگەی وێستێرن یونیانەوە بۆ کەسێکی ناڕاست لە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لەندەن. لەھیچ بارودۆخێکدا نابێت پارە بنێردرێت بۆ ھیچ ناونیشانێک بۆ بەشداریکردن لەم پرۆگرامە.


وتیشی: زانیاری و فۆرمی کۆچکردن بە خۆراییە بۆ ھەموو کەسێک و وە بەردەستە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبەغدا (iraq.usembassy.gov) (www.state.gov), تاقە رێگا بۆ ناونوسین بۆ پرۆگرامەکە لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دەکرێت لە ماوەیەکی دیاریکراو. داواکاری بۆ ساڵی ٢٠١٤ لەماوەی نێوان١ ی تشرینی یەکەم و ٢ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ یە, وە دەتوانن دڵنیابنەوە لە باری داواکاریەکانیان بەخۆرایی لە ١ی مایسی ٢٠١٤ ەوە لە رێی dvlottery.state.gov. ئەوانەی لەماوەی نێوان١ ی تشرینی یەکەم ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ەوە چوونەتە ناوپرۆگرامەکەوە دەتوانن لەباری داواکاریەکانیان دڵنیا ببنەوە تاوەکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٤ وە پێویستە نامەی زانیاریەکانیان بپارێزن تاوەکو ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٤.


ئاماژەی بەوەش دا: بۆ ئاگادارکردنەوە لە ھەر روداوێکی ڤیزای ناڕاست و ھەڵخەڵەتاندن تکایە ئیمەیل بۆ باڵوێزخانەبنێرن لە ڕێی BaghdadIV@state.gov. بۆ سکاڵا دەربارەی ئیمەیڵی ھەڵخەلەتێنەرو نادروست دەتوانرێت سکاڵا بۆ وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕێی www.usdoj.gov/spam.htm بنێردرێت.
Top