به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن
بە پێی بەدواداجوونێکی رۆژنامەی مەدا لە قسەکانی شاره‌زایان‌و پسپۆڕانی كاروباری هه‌ڵبژاردن دەرکەوتووە، کە ئه‌و یاسا هه‌مواركراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندی كرد 200هه‌زار هاووڵاتی عێراقی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م یاسایه به‌م داڕشتنه‌ی قابیلی تانه‌لێدانه.
شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پاش ماوه‌یه‌ك له‌كێشمه‌كێشم‌و ناكۆكیی لایه‌ن‌و كوتله سیاسییه‌كان یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه نه‌یویستووه ناوی ببرێت به رۆژنامه‌ی (مه‌دا)ی راگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كه‌یان بۆ هه‌ر بڕگه‌یه‌كی یاسا هه‌مواركراوه‌كه سێ پێشنیازی پێشكه‌ش كردووه‌و دواجار به‌ده‌نگی زۆرینه یه‌كێكیان په‌سه‌ند كراوه، پێشنیازی ده‌نگدانی عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌هۆ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه نه‌خرابووه نێو یاسا هه‌مواركراوه‌كه تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌مه‌ش 200 هه‌زار هاوڵاتی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بن.
