پەرلەمانتارێك: حكومەت وپەرلەمانی داهاتوو سست دەبێت لەكارەكانی
محەمەد سەهیود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:
ئەنجام دانی هەڵبژاردن بەپێی ( سانت لیغۆ) خۆی بۆ خۆی كێشەیەكی گەورەیە وعێراق بەرەو دوا ڕۆژێكی خراپ دەبات چونكە زۆربەی زۆری كوتلە بچوكەكان دەگەنە ئەنجومەنی نوێنەران وپەرلەمان زیاتر لە بیست كوتلەی سیاسی تێدا دروست دەبێت وئەوەش ئەوە دەگەینێت كە حكومەت وپەرلەمانی داهاتووی عێراق سست دەبێت وناتوانێت كارەكانی خۆیان بەشێویەكی رێكوپێك ئەنجام بدەن .
ووتیشی: سست بوونی حكومەت تەنها زەرەری هاووڵاتیانی تێدایە وناتوانرێت كار بكرێت بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان تەنها كار دەكەن بۆ بەرژەوەندی حیزبەكەی خۆیان وكێشەكانی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت وناتوانرێت بەهیچ شێویەك چارەسەر بكرێت .
شایەنی باسە: ڕۆژی دوو شەممە بەكۆی دەنگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگیان لەسەر پڕۆژە یاسایی هەڵبژاردن دا لەدوای رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان سەرجەم لیستە سیاسیەكانی پەرلەمان
