ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سێشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه
(ئازاد ئه‌بوبه‌كر) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به NNA ڕاگه‌یاند، بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی داهاتووی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریداوه، دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پێشبخات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتووی وڵاته، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕۆژی (14)ی ئه‌م مانگه‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ پشووی فه‌رمیی وه‌رده‌گرێت.
