عارف تەیفوور، لە بێبەشكردنی ئیزدی و فەیلییەكان لە كورسیی كۆتا، هاوپەیمانیی نیشتیمانی تۆمەتبار دەكات
تەیفوور زیاتر گوتی، هاوپەیمانیی كوردستانی بە درێژایی دانوستان و كۆبوونەوەكان كە لە نێوان لیستەكانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەڕێوە دەبران هەوڵی زۆری دا تا ئێزدی و فەیلییەكان بە كورسیی زیاتر یكۆتا بگەن چونكە دوو پێكهاتەی گرینگی گەلی عێراقن، بەڵام هاوپەیمانیی نیشتمانی و لیستگەلێكی دی هەڵویستی نەرێنییان هەبوو و، ڕێگربوون لەوەی ئەو دوو پێكهاتەیە بە مافی خۆیان بگەن.
ئاماژەیشی دا، \"نەدانی مافی تەواو لە دیاریكردنی كورسیی كۆتا بە ئێزدی و كوردی فەیلی كە بێ پاساو بوو، پاش گوشارێكە بە ئاراستەی بوارنەدان بەو پێكهاتانە لە گەیشتن بە بەشدارییان لە پەرلەمانی داهاتوودا.\""
عێراق پرێس
"
