لیستی ئەحرار: چەند لیستێك لەترسی دەنگ نەهێنان لەهەڵبژاردن دەنگ لەسەر پڕۆژەكە نادەن

لیستی ئەحرار: چەند لیستێك لەترسی دەنگ نەهێنان لەهەڵبژاردن دەنگ لەسەر پڕۆژەكە نادەن
پەرلەمانتارێكی ڕەوتی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند لیستێكی سیاسی تۆمەتبار دەكات بەدەنگ نەدان بەپڕۆژە یاسایی هەڵبژاردن چونكە ناتوانن دەنگ لەهەڵبژاردن بەدەست بهێنن وەكو پێویست.



بەها ئەلئەعرەجی ئەندامی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی ئەحراری سەر بەڕەوتی سەدر بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی كۆبونەوەی لیستە سیاسیەكان ئامادە بووین بینیمان كە سەرجەم لیستەكان كار دەكەن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان وكار ناكەن بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان وهەروەها كار دەكەن بۆ دەنگ نەدان لەسەر پڕۆژە یاسایی هەڵبژاردن چونكە جەماوەریان نەماوە ودەزانن كە دەنگێكی باش ناهێنن لەهەڵبژاردن بۆیە بیانوو دەگرن



ووتیشی: دەنگ نەدان بەپڕۆژە یاسایی هەڵبژاردن عێراق بەرەو كێشەیەكی ئاڵۆز دەبات وهاووڵاتیانیش بێ دەنگ نابن چونكە چەند لیستێك دەیانەوێت لەسەر حیسابی هاووڵاتیان داواكانیان جێبەجێ بكرێت وپێویستە دەنگی لەسەر بدرێت چونكە عێراق دەوڵەتێكی دیموكراسیە وتا ئێستا لیستە سیاسیەكان نەگەیشتوون بەرێككەوتنێك وپێویستیان بە چارەسەرێكە كە كەس مافی ئەوەی دیكە نەخوات
Top