كوژرانی سێ‌ سەرباز لەهێرشێكی چەكداری بۆسەربنكەیەكی سەربازی لەموسڵ

كوژرانی سێ‌ سەرباز لەهێرشێكی چەكداری بۆسەربنكەیەكی سەربازی لەموسڵ
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی پارێزگای نەینەوا پشتراستی كردەوە لەئەنجامی هێرشێك بۆسەر بنكەیەكی سەربازی ، كوژرانی سێ‌ سەربازی لێكەوتەوە لەباڵی چەپی شاری موسڵ.

سەرچاوەیەك بەشەفەق نیوزی ڕاگەیاند: \"چەند چەكدارێكی نەناسراو بەچەكی سووك لەدرەنگانێكی شەو نزیك مزگەوتی سلێمان لە(حەی بەلەدیات) لەباڵی چەپی شاری موسل ، لەبنكەی تیپی دووەمی هێزی عێراقی و سێ‌ سەربازیان كوشت و دواتر هەڵاتوون\"".



سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا ،هیزەكانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دواتر لاشەی كوژراوەكانیان گواستەوە پزیشكی دادوەری ،هەروەها هێزەكانی ئاسایش ڕێوشوێنی توندیان گرتە بەر لەناوچەكە وگەڕان بەدوای ئەنجام دەرانی هێرشەكە.



سەرچاوەیەك لەپۆلیسی پارێزگای نەینەوا ووتی: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆش چوار فەرمانبەركە لەدیوانی پارێزگانەینەوا ، فەرمانبەرن هێرشێكی چەكداریان كراوەتەسەركە هەرچواریان كوژراون لەشاری موسڵ."
Top