عێراق : 38 هه‌زار کەس کوژراون و شه‌هید و 191 هه‌زار کەسی دیکەش برینداربوون
هاوکات نیكۆلای میلانۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌عێراق، 979 كه‌س شه‌هید بوون كه 852یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و 158یان له‌هێزه ئه‌منییه‌كان بوون ، محه‌مه‌د شیاع وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە تێدا ئەوەی خستۆتەروو کەبهپێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی وەزارەتەکەی بەهاوبەشی لە گەڵ وەزارەتەکانی دیکەی پەیوەندیداری عێراق وەک ناوخۆ تەندروستی بۆیان دەرکەوتووە ، کە له‌ساڵی 2003ه‌وه تا 2013، زیاتر له 38 هه‌زار كه‌س شه‌هیدبوون و 191 هه‌زار کەسی دیکەش برینداربوون هاوکات 16 هه‌زارو 465 كه‌س دیکەش بێ سه‌روشوێن بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نیكۆلای میلانۆڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌عیراق، 979 كه‌س شه‌هید بوون كه 852یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و 158یان له‌هێزه ئه‌منییه‌كان بوون، هه‌روه‌ها هه‌زارو 902 كه‌سی تریش برینداربون كه هه‌زارو 793یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و 345یان له‌هێزه ئه‌منییه‌كان بوون
