خالید شوانی: تا ئێستا پرۆژە یاسایی ھەڵبژاردن کێشەیی لەسەرە

خالید شوانی: تا ئێستا پرۆژە یاسایی ھەڵبژاردن کێشەیی لەسەرە
پەرلمانتاریکی فراکسیۆنی کوردستانی پێیوایە, تا ئێستا پرۆژە یاسای ھەڵبژاردن کێشەیی لەسەرە چونکە لیستە سیاسییەکانی پەرلمان رۆژ لەدوای رۆژ کێشەکە ئاڵۆزتر دەکەن.

خالید شوانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کوردستانی بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆش پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردن دواخرا, بەڵام بڕیارە سبەی دەنگی لەسەر بدرێـت بەڵام ئەگەر لایەنەکان رێکەوتنی سیاسی لەسەر نەکەن سبەیش دەنگی لەسەر نادرێت و کێشەکە گەورەتر دەبێت.

وتیشی: تا ئێستا پڕۆژە یاسایی ھەڵبژاردن کێشەی لەسەرە چونکە تەنیا سێ کورسی بۆ ھەر سێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان زیاد کردووە و ھیچ کورسییەکی بۆ کوردی فەیلی و شەبەک تەرخان نەکردوە, ئێمەش لەگەڵ ئەوە نین بۆیە بۆ سبەی دواخرا.
Top