ئەمڕۆش دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەڵبژاردن نادرێت

ئەمڕۆش دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەڵبژاردن نادرێت
بەپێی گوتەی پەرلەمانتاریکی فراکسیۆنی کوردستانی، ئەمڕۆش دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەڵبژاردن نادرێت وتا ئێستا کێشەکە بەردوامە و لیستە سیاسیەکان نەگەیشتوون بەھیچ چارەسەرێک



\"مەحما خەلیل\"" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له فراکسیۆنی کوردستانی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیار وابوو ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەڵبژاردن بدرێت بەڵام دوادەخرێت ئەویش بۆ رێک نەکەوتنی لیستە سیاسیەکان دەگەڕێتەوە کە دەیانەوێت مافی نەتەوەی کورد بخۆن و ئێمە وەکو فراکسیۆنی کوردستانی بەھەموو توانایەکمان کار دەکەین بۆ ئەوەی داواکانمان جێبەجێ بکرێن چونکە سەرجەم داواکان لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتیانە.



مەحما خەلیل گوتی: لیستی ھاوپەیمانی نیشتمانی و دەوڵەتی یاسا و چەند لیستێکی دیکە کار دەکەن بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پرۆژەکە نەدرێت چونکە لە بەرژەوەندیی ئەوان نییە.



تا ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە لیستە سیاسیەکان لە کۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی بگەن بە رێککەوتنێکی سیاسی بۆ ئەوەی مافی ھیچ لایەنێک نەخورێت و چەند لیستێکیش داوای راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی دەکەن و فراکسیۆنی کوردستانیش ئەو داوایە رەت دەکاتەوە چونکە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان فۆڕمی خۆراکیان نییە و راپۆرتەکانی وەزارەتەکە تەواو نییە."
Top