لەسەر داوای مەرجەع، شیعەكان زیادكردنی كورسی نوێنەرانیان رەتدەكاتەوە

 لەسەر داوای مەرجەع، شیعەكان زیادكردنی كورسی نوێنەرانیان رەتدەكاتەوە
لەسەر داوای مەرجەعی ئاینی، كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی رێككەوتن لەسەر زیادنەكردنی كورسیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران.

پێش نیوەڕی ئەمڕۆ 2/11/2013، كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشیتمانی بۆ تاوتوێكردنی پرسی یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و لەمیانەیدا بڕیاری زیادكرنی كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان رەتكردەوە.

سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند \"كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی رەتیانكردەوە كورسیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 325 كورسی زیادبكرێت بۆ 351 كورسی\"".

سەرچاوەكە گوتی:\""هەروەها كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی رێككەوتوون بەپێی سەرژمێری وەزارەتی بازرگانی كورسیەكان دابەشبكرێن، لەسەر ئەم بنەمایە سەرۆك و نوێنەرانی كوتلەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی بەرەو هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران چوون، تاوەكو تێڕوانینی خۆیان لەبارەی زیادكردنی كورسیەكانی ئەنجوومەنەكە بخەنەڕوو\"".

لەدانیشتنی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەران 7 بڕگەی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنیان پەسندكرد و ئەوانەی دیكەشیان بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ دواخست، هەروەها بڕیاریشی دا بەپێی داتاكانی وەزارەتی پلاندانان، كورسییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 325 نوێنەر زیادبكات بۆ 351 نوێنەر.

لای خۆیەوە عەبدولمەهدی كەربەلائی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعە پرسی زیادكردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی رەتكردەوە و پێیوایە دەبێتە قورسایی بۆ سەر بودجە.

كەربەلائی جەختیشی كردەوە، لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری لەلایەن وەزارەتی پلاندانان بەمەبەستی دیاریكردنی ژمارەی هاووڵاتیانی عێراق.

كەربەلائی پێیوایە، بەهۆی ئەو زیادبوونانەی ماوەی رابردوو، كە زۆربەیان ساختەن، ناتوانرێ پشت بە پسولەی خۆراك ببەسترێ.

هاوكات لیستی عێراقییە داوادەكات، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران پشت بە سەرژمێری وەزارەتی پلاندانان ببەسترێ و كورسییەكانی ئەنجخوومەنی نوێنەران بۆ 351 كورسی زیادبكرێت.







رووداو "
Top