واشنتۆن ده‌یه‌وێت له بوارى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌واڵگرى هاوكارى عێراق بكات
ئه‌م لێدوانه‌ى گه‌وره به‌رپرسه‌ى كۆشكى سپى له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هات كه له كۆشكى سپى به‌ڕێوه‌چوو. به گوته‌ى گه‌وره به‌رپرسه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایدن ئه‌وه‌ى به مالیكى راگه‌یاندووه، كه واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ له ناوبردنى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده و گروپه تووندڕه‌وه‌كانى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى قاعیده به یه‌كجارى هاوكارى به‌غدا بكات چونكه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه له ئێستادا بوونى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده له رۆژئاواى عێراق بووه‌ته ئه‌مرى واقع و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه قاعیده پێگه و سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و راهێنانى به چه‌كداره‌كانى دروست كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقیش له توانیاندا نییه رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده له رۆژئاواى وڵاته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى كارا له ناو ببن و بۆیه پێى قسه‌كانى بایدن حكوومه‌تى عێراق پێویستى به هاوكارى و یارمه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ له ناوبردنى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى قاعیده له عێراق.
