پایزى داهاتوو واشنتۆن ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 راده‌ستى عێراق ده‌كات

 پایزى داهاتوو واشنتۆن ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 راده‌ستى عێراق ده‌كات
به‌ گوێره‌ى گه‌وره‌ به‌رپرسێكى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا، له‌ وه‌رزى پایزى داهاتوو ئه‌مه‌ریكا فرۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى ئێف 16 راده‌ستى عێراق ده‌كات ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو حكوومه‌تى عێراق بڕى 650 ملیۆن دۆلارى وه‌ك قست بۆ كڕینى فرۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى شازده‌ دایه‌ ئه‌مه‌یكا.

گه‌وره‌ به‌رپرسه‌كه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتیشى: رۆژى رابردوو پرسى راده‌ستكردنه‌وه‌ى فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف شازده‌ له‌ میانى وتوێژه‌كانى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێ كراوه‌ و ئه‌و گه‌وره‌ به‌رپرسه‌ دووپاتیشى كرده‌وه‌، به‌ پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كه‌ وه‌ك گرێبه‌ستێك بۆ كڕینى 35 فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا هه‌یه‌، وه‌رزى پایزى داهاتوو واشنتۆن ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 راده‌ستى به‌غدا ده‌كات.

شایانى باسه‌ حكوومه‌تى عێراق گرێبه‌ستێكى بۆ كڕینى 35 فرۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى ئێف 16 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كردووه‌، ساڵى رابردووش عێراق رێككه‌وتنێكى تازه‌ى بۆ وه‌رگرتنى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى دیكه‌ له‌و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كرد كه‌ ژماره‌یان 18 فرۆكه‌یه‌.
Top