ئەمەریکا 4 پارچە شوێنەواری رادەستی عێراق کردەوە

 ئەمەریکا 4 پارچە شوێنەواری رادەستی عێراق کردەوە
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا 4 پارچە شوێنەواری رادەستی عێراق کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکی دوێنێ چوارشەممە لە مەراسیمێکدا، 4 پارچە شوێنەواری رادەستی باڵیۆزی عێراق لە واشنتن کردەوە.

شوێنەوارەکان 4 مۆر بوون و بە دەست یەکێکەوە گیراوە، کە لە رێگەی پەیوەندی بە قاچاخچییەکانی شوێنەوار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی کەوتووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ستایشی ئەو هەنگاوەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکی کردوە و بە لایەنێکی گرنگی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمەریکای داناوە.





رووداو
Top