دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دواخرا

دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دواخرا
بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوایین كۆبوونەوە بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بوو، بەڵام دەنگدانەکە بۆ سبەی دواخرا.


ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوردستانی، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی چەندین كۆبوونەوە ئەنجام درا لەنێوان سەرۆكی لیستە سیاسیەكان بۆ گەیشتن بەرێکكەوتنێك كە پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان دانان بێت، كە پلان دانانی عێراق وهەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام ئەمرۆ كاتژمێر 6 كۆبونەوەیەكی دیكە لەگەڵ سەرۆك لیستەكان ئەنجام درا بۆ ئەوەی رێکكەوتنیكی تەواو بكرێت لەنێوانیاندا بۆ ئەوەی سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەكە بدرێت، چونكە كاتی كەم ماوە و پێویستە هەڵبژاردن لەسات وكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

شایانی باسە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئامادەی خۆیی نیشان داوە بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەسات وكاتی خۆیدا ولەچاوەڕوانی دەنگدانن لەسەر پرۆژە یاساكە.
Top