تاریق عەزیز: پێش هەڵبژاردن لە سێدارە دەدرێم
تاریق عەزیز، جێگری سەرۆك وەزیرانی رژێمی پێشووی عێراق بە دووری نازانێ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە كۆتایی مانگی 4ی ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێ، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ بكرێت، چونكە بە وتەی تاریق عەزیز \""حكومەت دەیەوێ شكستی خۆی پێ دابپۆشێ\"".
تاریق عەزیز ئەو قسانەی بە بەدیع عارف-ی پارێزەرەكەی گوتووە، هەروەها لە مەڕ ئازادكردنی بێهیوایی خۆی لە ڤاتیكان دەربڕیوە و بە \""یاری\"" دەست باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وەسفی كردووە.
بەدیع عارف، پارێزەری تاریق عەزیز ئاماژە بەوەدەكات رەوشی تەندروستی زۆربەی بەرپرسەكانی رژێمی پێشوو نالەبارە بەتایبەتی دوای بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، كە قەدەخەی كردووە خواردنی تایبەت بۆ ئەوان بچێتە ژوورەوە، ئەمە لە كاتێكدا ئەو بەرپرسانەی رژێمی پێشوو بە دەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێنن.
هاوكات بەشێك لەو بەرپرسانەی رژێمی پێشوو، لە بەندیخانە مانیان لە خواردن گرتووە.
تاریق عەزیز، جێگری سەرۆك وەزیرانی رژێمی پێشووی عێراق لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە لە 26ی تشرینی 2010سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەكو ئێستا سزاكە جێبەجێ نەكراوە.
رووداو"
