موقته‌دا سه‌در، دژایه‌تی خۆی بۆ سێ باره خۆكاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆسته‌كه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه، كوتله‌ی ئه‌حراریش خۆكاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی به دیكتاتۆرییه‌تی ره‌سمیی وه‌سف ده‌كات.له به‌یاننامه‌یه‌كداکە وێنەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە . موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ناڕه‌زایی خۆی له‌دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راگەیاندووە. موقتەدا سەدر ئەوەی خستۆتەروو کە دووبارە کاندیدکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وڵات بەرەو تاکڕەوی دەبات و دواتر حوکمی دیکتاتۆری لێدەکەوێتەوە، لەلایەکی دیکەوە په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، به ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه ئەنجوومەنی نوێنەرانیعێراق یاسایه‌كی بۆ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرد، كه نابێت له دووجار زیاتر سه‌رۆك بۆ پۆسته‌كه‌ی خۆی كاندید بكاته‌وه. به‌ڵام وەک بینیمان ده‌وڵه‌تی یاسا له دادگای فیدراڵی، تانه‌ی له یاساكه‌دا و دادگاش تانه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد جه‌ختیشیكرده‌وه كه دادگای فیدراڵی بۆته دارده‌ستی حكوومه‌ت.محه‌مه‌د خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگا ده‌رگاكانی به رووی مالیكدا به‌شێوه‌یه‌ك كردۆته‌وه كه ده‌توانێت زیاتر له‌سێ جاریش خۆی كاندید بكاته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوتله‌ی ئه‌حرار خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی به دیكتاتۆرییه‌تی ره‌سمیی وه‌سف ده‌كات.