نوجەیفی پرسی \"دروستبوونی دیکتاتۆریەتێکی نوێ\"" لەگەڵ ئەمریکییەکان باس دەکات "
ئەحمەد مەساری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کە وێنەکی بۆ (رووداو) ناردووە رایدەگەیەنێت \"دیارترین ئەو دۆسیانەی لەمیانەی سەردانەکەی ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ واشنتن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمەریکا تاووتوێی لە سەر دەکرێت، بریتیە لە خراپی رەوشی ئەمنی و مەترسی مردنی دیموکراسی لە عێراق و دروستبوونی دیکتاتۆریەتێکی نوێ\"".
لە بارەی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ مالکی، ئەحمەد مەساری یەکێک لە سەرکردەکانی موتەحیدون، کە لە لایەن نوجێفی سەرۆکایەتی دەکرێ دەڵێت \""زۆربەی کوتلە سیاسییەکان لە گەڵ ئەوەنین مالیکی سێ بارە ببێتەوە سەرۆک وەزیران\"".
رووداو"
