ئەلعەلاق: کورد لە بارەی یەک بازنەیی هەڵبژاردنەوە نەرمی نواندووە
عەلی ئەلعلاق، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێ \"تاوەکو ئێستا کورد سوورە لە سەر هەڵوێستی پێشووی، بەڵام لە سەرچاوەکانمان بیستووە، کە لە بارەی یەک بازنەیی هەڵبژاردنەوە نەرمییان نواندوە\"".
هاوپەیمانی کوردستانی داوای یەک بازنەیی هەڵبژاردن، پێ نەدانی رەوشێکی تایبەت بە کەرکووک و زیادکردنی کورسی قەرەبوو دەکات، کە ئەمەش لە لایەن لە لایانەکانی دیکەوە رەتدەکڕێتەوە.
ئەلعلاق، راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا لایەنەکان لە سەر کۆتا پڕۆژەی یاسای هەڵبژارن ناکۆکن و نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، لە کاتی نەگەیشتن بە رێککەوتن، دوو بژاردەیان لە بەردەمە، یەکەمیان دەنگدان لە سەر پڕۆژە یاسای پێشنیازکراو. دووەمیان گەڕانەوە بۆ یاسا کۆنەکە.
رووداو"
